نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییە داعشەکانیان لە کوردستانی سووریا بگەرێننەوە

بەشی جیهان- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە دۆخی ئەو زیندانانە گرت کە ئەندامانی داعش لەخۆدەگرن، هەروەها ئەو کەمپانەی کە خێزانەکانیان تێیدا نیشتەجێن لە کوردستانی سووریا و داوای لە وڵاتان کرد بەپەلە هاووڵاتییەکانیان بگەرێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەڕای ئەو ڕاستی و ئەو بارودۆخە ئەمنی و سیاسییەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، فیۆنۆئالا نی ئۆلین،  بڕیاردەری تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مافی مرۆڤ، دوای گەڕانەوەی لە سەردانێکی پێنج رۆژە بۆ سووریا، رایگەیاندووە کە چاودێری سەدان هەرزەکاری نێر لە دایکی خۆیان جیابوونەتەوە لە نەبوونی هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ ئەو کردەوەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی کەمپەکە پشتراستی دەکاتەوە کە هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئاسایشی کەمپ و زیندانەکان، هەروەها لە زیاتر لە بۆنەیەکدا ئاماژەی بە مەترسی مانەوەی هەرزەکاران لەگەڵ ژنان کردووە، لەوانەش بەشێکی زۆریان پاڵپشتی رێکخراوەکە دەکەن و بەشدارن لە چاندنی ئایدۆلۆژیاکەی لە مێشکی هەرزەکاراندا کردووە.

ئیدارەی کەمپەکە هەرزەکارانی سەروو ۱۲ ساڵ دەگوازێتەوە بۆ ناوەندەکانی چاکسازی.

لە میانی بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ رۆژی هەینی، ئەو پسپۆرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جیاکردنەوەی سیستەماتیکی هەرزەکاران لە دایکەکانیان لە کەمپەکانی دەستبەسەرکردن لە کوردستانی سووریا ئیدانە کرد، کە ئەمەش زیانێکی قەرەبوو نەکراوەیان پێدەگەیەنێت و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت.

وڵاتانی رۆژئاوا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زیاتر دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی ڕەتیان‌کردووەتەوە زیاتر لەو هاووڵاتییانە بگەرێننەوە وڵاتەکانیان کە بەرەو عێراق و سووریا رۆیشتوون بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بکەن.

بڕیاردەری تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی لەسەر پێویستی رێکخستنی گەرانەوەیان بۆ وڵاتەکەی بەپەلە کردووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەیان لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان کە ئەمریکا پشتگیریان دەکات، بەرپرسیارێتی ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ لە ئەستۆ دەگرێت کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ئەو شارەزایەی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی‌دا لەوەی کە خێرایی ئێستای گەرانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کەمپەکان لانیکەم بۆ ماوەی ۲۰ ساڵی دیکە بە کراوەیی بمێننەوە.

News Code 221887

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha