بەڕێوبەری خۆسەر ۲ ژن و ۳ منداڵی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی کەنەدا کردەوە

بەشی سووریا- بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی رادەستکردنەوە لە نێوان خۆسەری و کەنەدا؛ بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، دوو ژن و سێ منداڵی خێزانەکانی ئەندامانی داعشی ڕادەستی شاندێکی کەنەدا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی کەنەدا بە سەرپەرشتی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، پێنجشەممەی پێشووی، لەگەڵ دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری کۆ بوونەوە و بەڕێوبەری خۆسەری ڕۆژی هەینی ئەو پرۆسەی راگەیاند.

شاندەکەی کەنەدا پێکهاتبوو ڤیکتۆریا فیلەر، لە بەڕێوەبەری گشتی کونسوڵگەرییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، راستا دائی، نێردەی کەنەدا بۆ سووریا.  هەریەکە لە روبیل بەحۆ، جێگری هاوسەرۆکی فەرمانگەی دەرەوە و خالید ئیبراهیم، ئەندامی فەرمانگەکە و لانە حسێن نوینەری یەکینەکانی پاراستنی ژنان، لە پێشوازی شاندەکەدا بوون.

لە چوارچیوەیەکی دیکەدا، روبێل باحۆ لەمیانی دیدارەکەدا باسی لە نەخشەی دوایین کۆبوونەوەی ئەستانە کردووە، کە "چەند هاوپەیمانییەک دژی گەلی سووریا پێکدەهێنێت و ئەو هاوپەیمانیانە قەیرانی سووریا دەگوازنەوە بۆ قۆناغێکی نوێ، ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و خراپتر دەبێت بۆ هەموو سوورییەکان و ناوچەکە".

باحۆ، ئاماژەی بەوەش کرد، تاکە چارەسەر بۆ قەیرانەکە لەڕێگەی دیالۆگی سووریا و سووریاوەیە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پاڵپشتی ئەو هەوڵانە بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، هەروەها چارەسەرکردنی قەیران و ململانێکانی سووریا بەگوێرەی بڕیارنامەی ۲۲۴۵ی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 جەختیشی کردەوە، هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە، بە ئامانجگرتنی چڕوپڕی هاووڵاتیانی سڤیل و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆردوومانە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچەکە، بە بێ رێگری‌کردن و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. 

باحۆ تیشکی خستەسەر دادگایی‌کردنی ئەندامانی داعش، کە پێشتر خۆسەری رایگەیاندبوو، هەروەها چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم دادگایی‌کرنەی ڕوونکردەوە، داوای لە کەنەدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بکەن و دادگایی‌کردنێکی دادپەروەرانە بۆ ئەو تیرۆریستانە دابمەزرێنن، تا پرسە هەڵپەسێردراو و نائارامکەرەکان چارەسەر بکرێت. 

جەختیشی لەوە کردەوە کە بەڕێوبەری خۆسەر بەردەوام دەبێت لە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کەنەدا و لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتی و منداڵیان لە ناوچەکانیاندا هەیە. 

لە بەرامبەردا ڤیکتۆریا فیلەرگوتی، "کەنەدا زۆر سوپاسگوزارە بۆ هاوکارییەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، هەروەها ئاگاداری هەوڵەکانییە لە دابینکردنی چاودێری تەندروستی و دەروونی و ئەمنی بۆ هاووڵاتیانی، لە کەسانی دەستبەسەرکراو لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئەمنی زۆر سەختدا و ئەو مەرجە زۆرەملێیانەی کە ناوچەکانی خۆسەری پێیدا تێدەپەڕن". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "کەنەدا و حکوومەتەکەی لە نزیکەوە و بە گرنگیدانێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بەو سەختی و ناهەموارییانەی کە بەڕێوبەری خۆسەری بەرگەی گرتووە، لە بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەو زیندان و کامپانە".

News Code 221805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha