بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی هەینی، ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسی، لە راپۆرتە هەواڵێکدا گوتی، "سوپای ئەمریکا ۶۵۰ چەکداری لە رێگەی فڕۆکەی تایبەتەوە، بە چەند جارێک، لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەرەو ئۆکراینا گواستوونەتەوە."
لەبارەی ئەو دەنگۆیەوە، هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "هەندێ میدیا هەواڵی هەڵبەستراو و لایەنداریان بڵاو کردووەتەوە لەبارەی دەنگۆی بەشداریکردنی شەڕڤانەکانی هەسەدە لە شەڕی بەردەوامی ئۆکراینا." هەسەدە دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە کە ئەو هەواڵانە ناڕاستن و هیچ بنەماییەکیان لە راستی تێدا نییە."
هەسەدە دەڵێت، ئەو هەواڵانە "لە لایەن ئەو دەزگایانە بڵاو دەکرێنەوە کە بە سەرچاوە متمانەپێــــنـــەکراوەکانیان بەناوبانگن."
لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئۆکرایناش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رەتیکردەوە ئەو دەنگۆیانە راست بن و ڕۆژی شەممە بە تەلەفزیۆنی رووداوی گوت: "ڕووسیا لە رابردووودا هەر شتێکی گوتبێت، راست نەبووە."
Your Comment