بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمریكا و هاوشێوەكانی بۆیان نییە ئیدانەی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید بكەن، بەڵكوو لەسەریانە ئیدانەی سووتاندنی قورئان بكەن.
موقتەدا سەدر لەپەیامێكدا داوای لە كۆمكاری عەرەبی كرد لە نێو عێراق یان دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەیەک بكەن لە پێناو سەركەوتنی ئیسلام.
هەروەها سەدر داوای لە ئێران و سعوودیە و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دنیا كرد هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سوید رابگەیەنن و سووتاندنی قورئان وەک تاوانێكی تیرۆرستی بناسێنن.
هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل بن عەبدولڕەحمان عسومی داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد بایكۆتی سیاسی و ئابووری سوید بكەن.
هۆشدارییشیدا لە كاردانەوەی مسوڵمانان لەسەرانسەری جیهان بۆ ئەو هەنگاوەی سوید كە رەنگە توندوتیژی لێبكەوێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە حكوومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیای پەیوەندییەكانی سویدی ئێریكسۆنی لە عێراق راگرت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەدر داوای لە ئێران و سعوودیە و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دنیا كرد هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سوید ڕابگەیەنن.
News Code 221873
Your Comment