پەکەکە
-
۱۱ هاووڵاتیی کورد لە فەرەنسا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دادگایی دەکرێن
بەشی جیهان- فەرەنسا دەیهەوێت ۱۱ هاووڵاتیی کوردی تورکیا بە تۆمەتی ئەندام بوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و بانگەشە بۆ ئەو گرووپە، دادگایی بکات.
-
ئەردۆغان: شهوێک بهسهر YPGدا دهدهین
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند وەک چۆن لە باکووری عێراق لە دژی پەکەکە شەڕ دەکەن شهوێک بهسهر YPGدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدەن.
-
ئەردۆغان: تا لەناو بردنی سەرجەم پێگەکانی پەکەکە، ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەی دەبێت
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتییەکانی وڵاتەکەی دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامیی دەبێت.
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
لە پارێزگای دهۆک دەستمان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەلوپەلی سەربازیی پەکەکە-دا گرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەلوپەلی سەربازییدا گرتووە کە پەکەکە ویستوویەتی لە هەرێمی کوردستان بەکاری بهێنێت.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-ی ڕاگەیاند.
-
پەکەکە هەڕەشە دەکات کە شەڕ دەباتە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی تورکیا- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی هێرش بکاته سهر گهریلا، لهو کاتهدا ههموو شارەکانی هەرێم دهبێته گۆڕهپانی شهڕ.
-
موقتەدا سەدر: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق بەناحەق و بێ پاساوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتهدا سهدر لهپهیامێکدا رایگهیاند، تورکیا بهناحهق و بهبێ پاساو هێرشی کردوهته سهر خاکی عێراق.
-
له سنووری شهنگال شهڕ لهنێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ڕوویداوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری شارۆچکهی شهنگال شهڕ لهنێوان سوپای عێراق و چهکدارانی یەبەشە ڕووی داوه و بهگوێرهی زانیارییهکان بریندار و کوژراو له ههردوولا ههیه.
-
نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی کوردی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس؛
پێویستە PYD لە قەندیل داببڕێت
بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی سیاسی کورد لە سووریا دەڵێت: تا ئەو کاتەی PYD خۆی لە قەندیل دوور نەخاتەوە دانوستانەکانیان لەگەڵ ENKS ئەنجامی نابێت.
-
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە
بەشی جیهان- ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییەکانیجەنگ باس لەوە دەکات کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیادی کردووە.
-
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتاری کوردی HDP دەرچوو
بەشی تورکیا- بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی کوردی پارتی دیموکراتی گەلان دەرچوو، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندی لێ وەرگیرایەوە.
-
لە تورکیا 30 کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە دەستگیر کران
بەشی تورکیا- لە چەند شارێکی تورکیا، 30 کەس بە تۆمەتی کارکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکران.
-
یوست یونخردن، لێکۆڵەری هۆڵەندی تایبەت بۆ کوردپرێس:
ستراتێژی هێرشبەرانەی تورکیا ئەنجامی سیندرۆمی ئەمنییە لەو وڵاتە
بەشی جیهان- دکتۆر یوست یونخردن، لێکۆڵەری هۆڵەندی و مامۆستای زانکۆی واخنینگن لە لێدوانێکیدا بۆ کوردپرێس، لەبارەی ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا لە عێراق و سووریا لە دژی کورد وتی: ستراتێژی هێرشبەرانەی تورکیا ئەنجامی سیندرۆمی ئەمنی و ترس لە هەڕەشکان لەسەر ئەو وڵاتەیە.
-
یۆنان ڕەتی دەکاتەوە ئەندامانی پەکەکە لەو وڵاتەدا داڵدەدرابن
بەشی جیهان- وەزیرێکی کابینەی یۆنان ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە بەرپرسانی تورکیا خستوویانەتە پاڵ وڵاتەکەی لەبارەی بوونی کەمپی مەشق و ڕاهێنانی چەکدارانی پەکەکە لە ناو خاکی یۆنان.
-
پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی لە سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری HDP هەڵگرت
بەشی تورکیا- لەناو پەرلەمانی توركیا، بە كۆی دەنگی پەرلەمانتاران، پارێزبەندی لە سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان هەڵگیرا.
-
ئەردۆغان لەگەڵ دوو سەرۆکی سیاسیی سوننەی عێراقدا کۆ بووەوە
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی و سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر کۆ بووەوە.
-
لێکۆڵەری پەیمانگای کلینگنداڵ تایبەت بۆ کوردپرێس:
شەر کردنی پەکەکە، بەرگریی تورکیا لە سنوورەکانی خۆی و نیگەرانی هەولێر و بەغدا لەبارەی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیانەوە ئاساییە
بەشی جیهان- دکتۆر ئایروین ڤان وین لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی پارتی و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: بە هەمان شێوە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرکوتەکانی تورکیا لەلایەن پەکەکە و جەخت کردنەوەی پارتی و بەغدا لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەرکی پێدەکرێت، دەبێت ئەمەش بزانین کە تورکیاش مافی خۆیەتی هەمبەر هێرشەکانی پەکەکە خۆی بپارێزێت.
-
گرووپی نێونەتەوەیی قەیران:
تورکیا تەرکیزی کردۆتە سەر هێرشی ئاسمانی بۆسەر پەکەکە
بەشی جیهان- گرووپی نێونەتەوەیی قەیران لە نوێترین شیکاریی خۆیدا لەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا دەنووسێت: بێ گومان ئەنقەرە تەرکیز دەکاتە سەر پەلامارە ئاسمانییەکانی خۆی لە دژی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا، عێراق و سووریا.
-
فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕیی پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری چەندین گوندیان لە قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
-
پڕۆژەی شیکردنەوەی داتاکانی جەنگ ڕایدەگەیێنێت:
تورکیا بەشێوەیەکی کەم وێنە شەڕی پەکەکەی بردۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- پڕۆژەی شیکردنەوەی داتاکانی جەنگ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە لەو کاتەوە کە بەدواداچوون بۆ شەڕی تورکیا و پەکەکە دەکات لە ساڵی 2021ەوە بەشێوەیەکی کەم وێنە تورکیای شەڕی پەکەکە-ی بردۆتە هەرێمی کوردستان.
-
ئەمینداری گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەگەری ئازاد کردنی ئۆجەلان زۆرە/ ئامانج لە ئازاد کردنی ئۆجەلان پەراوێز خستنی دەمیرتاشە
بەشی تورکیا- ئەمینداری گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) دەڵێت: ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت کاریگەریی زۆرتری لەسەر پارتی دیموکراتیکی گەلان دەبێت و ئەگەری هەیە لایەنگرانی ئەو حزبە زیاتر بۆلای پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) ڕابکێشرێن.
-
ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی و تورکیا و عێراقدا هەبێت بۆ هێرشەکەی سەر شەنگال و مەخموور
بەشی جیهان- سەرپەرشتیاری میحوەری گوێر-مەخموری هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، ئەگەری زۆرە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی بەرگریی و تورکیا و عێراقدا هەبێت بۆ هێرشەکەی شەوی ڕابردوو.
-
یونامی: پێویسته تورکیا رێز له سهروهریی خاکی عێراق بگرێت
بەشی جیهان- نێردهی تایبهتی نهتهوهیهکگرتووهکان له عێراق رایدهگهیهنێت، پێویسته تورکیا رێز له سهروهری خاکی عێراق بگرێت.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەیاننامەیێک لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردوو بڵاو دەکاتەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە ناوچەکانی دەریک، شنگال و قەرەچووغ لە باکووری عێراق و سووریا، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی "هەڵۆی زستان" بەڕێوەچوو.
-
ئاماری قوربانیانی هێرشهكهی توركیا بۆسەر مەخموور راگهیهندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تهندروستیی مهخموور ڕایدەگەیێنێت لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا 25 کەس بوونە قوربانی.
-
دژه تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشی فڕۆکهکانی تورکیا بۆسەر مەخموور و شەنگال ڕاگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان له بڵاوکراوهیهکدا ئاماژهی بهوهدا که جگه له چیای قهرهچووغ، ئهمشهو فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا ههریهک له شهنگال و سحێلا و ملادرێژ و بارایان بۆردوومان کردووه.
-
فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموور لە ڕۆژاوای هەولێر بۆردوومان دەکەن
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخموور لە سنووری چیای قەرەچوغ بۆردوومان کرد.
-
لە بۆردوومانەکەى تورکیا لەشنگال فەرماندەێکی یەبەشە کوژرا
بەشی تورکیا- لە ئەنجامى بۆردوومانى فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا لە شنگال فەرماندەیەک و شەرڤانێکی ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کوژران.
-
فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شنگال کردە ئامانج
بەشی تورکیا- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەبەشەیان لە دۆڵی شێلۆ لە نزیک چیای شنگال کردە ئامانج.
-
بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا:
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد خۆی نەکاتە دارەدەستی تورکیا
بەشی سووریا- بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێت: ژمارەیێک لە ڕەوتە کوردییەکان لەناو ئەنەکەسە بوونەتە دارەدەستی تورکیا.