بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە "بەمەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/یەپەگە و رێکخراوەکانی دیکە، نەهێشتنی ئەو هێرشانەی لە باکووری عێراق و سووریاوە دەکرانە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوور، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەنجامدراوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە ''لەژێر رۆشنایی مافی خۆپاراستن کە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هەڵۆی زستان بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆر بەڕێوەچوو لە ناوچەکانی دەریک، شنگال و قەرەچووغ کە لە باکووری عێراق و سووریا لەلایەن تیرۆریستانەوە وەک بنکە بەکارهێنراون".
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەو ئامانجانە کراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کراونەتە ئامانج و هاتووە لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هەڵۆی زستاندا پەناگە، حەشارگە، ئەشکەوت، تونێل، کۆگای چەک و تەقەمەنی و بەناو بارەگا و کەمپی مەشقەکان کرانە ئامانج.
Your Comment