پەرلەمانی تورکیا پارێزبەندیی لە سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری HDP هەڵگرت

بەشی تورکیا- لەناو پەرلەمانی توركیا، بە كۆی دەنگی پەرلەمانتاران، پارێزبەندی لە سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان هەڵگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی توركیا هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتار سەمرا گوزەلی خستە دەنگدانەوە و 313 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان دا بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی و 52 پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیان دا، بەمەش دەرگا بۆ دادگایی كردنی سەمرا كرایەوە.

سەمرا دوو تۆمەتی دراوەتە پاڵ، كە هەردووكیان پەیوەندییان بە پشتگیری كردنی پارتی كرێكارانی كوردسنان (پەكەكە)وە هەیە.

تۆمەتی یەکەم ئەوەیە کە پڕۆپاگەندەی بۆ پەكەكە كردووە، تۆمەتی دووەمیش، وێنەیێكی لەگەڵ بەرپرسێكی سەربازیی پەكەكەدا گرتووە و پاشان وێنەكەی بڵاو كردووەتەوە.

News Code 5282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha