فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی مەخموور لە ڕۆژاوای هەولێر بۆردوومان دەکەن

بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخموور لە سنووری چیای قەرەچوغ بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە مەخموور راگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخموور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای قەڕەچوغ بۆردوومان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆردوومانەکان ناو کەمپی مەخموور و دەوروبەریان بەئامانج گرتووە، تائێستاش زیانەکان بە ڕونوی نازانرێن بەڵام زیانی گیانی و ماددییان لێ کەوتووەتەوە.

هاوکات میدیای نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، لەسنووری چیای شنگالیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک پێگەیان بۆردوومان کردوە و بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاو بکاتەوە.

News Code 4930

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha