فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕیی پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردسستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری چەندین گوندیان لە قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ئێستا بڵاوی کردەوە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی سپینداری خەلفو و دێرەشێ و بناری چیای مەتین لە پشت گوندەکانی گوهەرزێ، سەرگەلێ و بەرچی-یان بۆردوومان کرد.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە ڕایگەیاند، لە بۆردوومانەکەدا زیاتر لە 15 مووشەک بەکارهێنراون.

هەتا ئێستاش فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە.

زیانی بۆردومانەکە دیار نییە و بەرپرسانی ناوچەکەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

News Code 5074

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha