ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسەر مەخموور راگه‌یه‌ندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ته‌ندروستیی مه‌خموور ڕایدەگەیێنێت لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تورکیا 25 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی مه‌خموور رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سوپای توركیاوه‌ 8 كه‌س کوژراون و 17 هاوڵاتیی دیکەش برینداربوون كه‌ برینی به‌شێكیان سه‌خته‌.

شایانی باسە شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئەمنی لە مەخموور راگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخموور و چەند سەنگەرێکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە چیای قەڕەچوغ بۆردوومان کردووە.

News Code 4936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha