ئەردۆغان لەگەڵ دوو سەرۆکی سیاسیی سوننەی عێراقدا کۆ بووەوە

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی و سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی وەحدەددین بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، ھاکان فیدان بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی حەلبووسی: "لەسەرەتای دیدارەکە حەلبووسی هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ سەرۆکی تورکیا خواست دوای چاکبوونەوەی لە فایرۆسی کۆرۆنا".

هەر لە میانی دیدارەکە کە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری ئامادەی بوو، تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان لە نێویاندا ئابووری و بازرگانی لەگەڵ پشتیوانی لە عێراق لە بواری ریشەکێش کردنی تیرۆر و هاریکاری لە بواری ئاڵوگۆری زانیاری ئەمنی و هەواڵگری.

لەبەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ لە بارەی ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا کرا بۆ عێراقیەکان، لەو بارەیەوە سەرۆکی تورکیا راسپاردەی دەرکرد کە رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو پرسە بگیرێتەبەر.

لای خۆیەوە ئەردۆغان تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانیەکانی بۆ عێراق و دامەزراوە دەستوریەکانی و بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی بەو جۆرەی سەقامگیری لە عێراقدا دەستەبەر دەکات و خزمەت بە گەلی عێراق دەکات.

خەنجەر لەبارەی ئامادەبوونی پارتی کرێکارنی کوردستان لە ناوچەی سنوورییەکانی عێراق و تورکیا ڕایگەیاندووە: ئێمە بە توندی کەڵک وەرگرتن لەسنوورەکانی عێراق-تورکیا بۆ چالاکییە چەکدارییەکان ڕەت دەکەینەوە".

News Code 5240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha