-
نەوەی نوێ داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ڕۆڵی باشتر ببینێت بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان -نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە شاری سلێمانی و باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیان کرد.
-
ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە:
کۆبوونەوە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون
بەشی جیهان- بەرپرسانی حکوومی عێراق لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم لە ئیماڕات کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.
-
تاڵەبانی و بارزانی بە تۆمەتبار کردنی یەکتر گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییان زیادتر کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی و پارتی نەگەیشتنە رێککەوتن، مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دانیشتنە چوارقۆڵیەکەدا گەیاندیانە مریشکە ڕەشە، نێچیرڤان بارزانی دۆخەکەی هێورکردەوە، مەسروور بارزانی وتی ئێوە دژایەتی حکوومەت دەکەن، بافڵ تاڵەبانی وتی، حکوومەت جیاوازی دەکات هیچ دەسەڵاتێکت بۆ وەزیرەکانی یەکێتی نەهێشتووەتەوە، مەسروور بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، مادام پەیوەندییەکانتان هێندە باشە بۆچی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی دابین ناکەیت تا مامۆستاکان بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن....
-
کۆمپانیای داناگاز:
نەدانی شایستەکانمان لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ھۆکاری دانوستانمانە لەگەڵ بەغداد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگەیاند حکوومەتی ھەرێم ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری ئێمە قەرزدارە، تا ئەو قەرزەمان نەداتەوە مافی ئەوەی نییە داوای ئەوەمان لێ بکات غازەکەمان بە کێ بفرۆشین.
-
مەسروور بارزانی بۆ ڕەزامەند بوون لەسەر ناردنی مووچە نامەی ئاراستەی سوودانی کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی دیوانی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی کوردستان رایگهیاند، مهسروور بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێم دوو نامهی بۆ محهمهد شیاع سوودانی سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕهوانه کردووه، بۆ ئهوهی ڕهزامهند بێت به ناردنی مووچهی سێ مانگی کۆتایی ئهمساڵ.
-
نێچیرڤان بارزانی: بەئامانج گرتنی بنکەکانی هاوپەیمانان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کە لە ۷ـی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنە ئامانج ئەوەش بەهۆی پشتیوانیی ئەمریکا لە ئیسرائیل.
-
کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: بەدواداچوون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن.
-
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی: لە ترسی دەستگیرکردن ناتوانم بڕۆمە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەکاتێکدا پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی گەلی تورکمانی کردبووە یەکێک لە مەرجەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک، بەڵام پارتی گەڕایەوە بۆ کەرکووک بێ ئەوەی بارەگاکانی ئەو حزبە تورکمانییە ڕادەست بکرێنەوە. سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانیش جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ناتوانێت لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە، چوونکە ترسی ئەوەی هەیە دەستگیربکرێت.
-
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی هەمیشەیی و وانەبێژ و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی رۆئاوای سلێمانی گردبوونەوە داوای مووچەکانیان و دامەزراندن دەکەن.
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە
بەشی سووریا- بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی تەل بەیدەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
-
پارتی دیموکرات بە فەرمی گەڕایەوە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی خۆی لە کەرکووک وەرگرتەوە.
-
بەرپرسانی باڵای سیاسی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم کۆ دەبنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدهگهیهنێت که ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتی دەستیپێکردووە.
-
کورد لە یەک ساڵەی کابینەی سوودانیدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەو میدیا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دۆخی حزبە کوردییەکان و هەرێمی کوردستان چەند بابەتێکی گرینگی دیکە لە ماوەی یەک ساڵەی کابینەی سوودانی تاوتوێ دەکات.
-
بهرگریی ئیسلامیی عێراقى هێرش کردنەسەر شارێکی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپى بهرگرىی ئیسلامیى عێراقى، ڕایدەگەیەنێت لهبهرانبهر هێرشهکانى ئیسرائیل بۆسهر کهرتى غهززه هێرشیان کردۆته سهر شارێک.
-
بەرپرسی میحوەری مەخموری هێزی پێشمەرگە:
لەسەر خاڵەکانی چیای قەرەچوخ لەگەڵ سوپای عێراق گەیشتینە رێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی میحوەری مەخموری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند "کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشمان لەگەڵ شاندی سوپای عێراق ئەنجام دا و ھەردوولا گەیشتینە رێکەوتنێکی گونجاو بۆ دیاری کردنی خاڵە نویەکان لە چیای قەرەچوخ.
-
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ۲۰۲۳دا تەنها ۷ مانگ مووچەیان وەرگرتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مووچەخۆرانی هەرێم تەنیا ۷ مووچەی مانگەکانی ۲۰۲۳یان وەرگرتووە، ئەمساڵ ۶۵ رۆژی ماوە، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی ۸ دابەش نەکراوە.
-
سەرۆکایەتیی هەرێم:
کێشەکانی بەغدا و هەولێر بەشێک بوون لە تەوەری گفتوگۆی بارزانی و ماکرۆن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەرەنسا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا کرا.
-
باڵیۆزی ئەمریکا:
گفتوگۆی بەرهەمدارمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجام داوە
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ڕێگری کردن لە پەلاماردانی هێزەکنیان.
-
ئەندامێکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان:
خاڵی لاوازی کورد سەرکردەکانیەتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، سەرکردایەتی کورد هەمیشە لە سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی بێ ئاگا بوون، دەرفەتی زۆریان لەدەستداوە و چاوەڕێی دەرفەتی دیکەیان کردووە.
-
سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان لەپهرلهمانی عێراق:
دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێروان دوبەردانی ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان هەرێم و ناوەند سەبارەت بە مووچە و بوودجە و یاسای نەوت و غاز بۆ دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دواخراوە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سهرۆکوهزیرانی عێراق به پێویستی دەزانێت دۆخێک له شنگال بڕهخسێت بۆ ئهوهی ههموو ئاوارهکان بگهڕێنهوه شوێنهکانی خۆیان.
-
حكوومەتی ههرێم:
ئەرکی حكوومەتی فیدڕاڵە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆ بووهوه و رایگهیاند، ئەرکی حكوومەتی فیدراڵە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لەکاتی خۆی بنێرێت.
-
مەسروور بارزانی:
حکوومەتی هەرێمی بەرپرس نییە لە دواکەوتنی مووچە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس نییە لە دواکەوتن و بڕینی مووچە و پاڵپشتی هەڵوێستی ئەو مامۆستایانەش دەکات کە داوای مافەکانیان دەکەن.
-
مەسعوود بارزانی و جەماڵ ئەلزاری بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم لە سەلاحەددین کۆ بوونەوە.
-
وردەکاریی شەڕەکەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەزاری بەرپرسێکی یەکێتییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی قەرەچوخی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت لەو شەڕەی لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەی پێشمەرگە ڕوویدا، هێزەکەی پارتی دەستپێشخەربوون و چوونە سەر ڕەبییەکانی سوپای عێراق.
-
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵ بدەن بۆ پشتگیری لە قەزیەی فەلەستین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت واجبە لەسەر دەوڵەتانی ئیسلامی بەپێی توانای خۆیان هەوڵێک بدەن بۆ پشتگیری لە فەلەستین تەنانەت وڵاتانی وەکوو سووریا و لوبنان کە لە دۆخێکی سەختدان.
-
شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ڕوویدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە مەخموور لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان شەڕ دروست بوو.
-
ئیسرائیل هێرشی کردەوە سەر هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەب
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەلەبی کردە ئامانج.
-
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم هەڕەشە لە مامۆستایان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت ڕۆژی یەکشەممە مامۆستایان بگەرێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
-
وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و ئێستاش هیچیان بۆ کەرکووک نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پێش ١٦ـی ئۆکتۆبەر و بە ئێستاشەوە هێزیان هەیە، بەڵام هیچیان نەکردووە بۆ کەرکووک.