بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا بڵاوی کردەوە بڕیارە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ۸ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە بە نادیاری دەمێنێتەوە.
لە ئێستادا ۳۰۰ رۆژ لە ساڵی ۲۰۲۳ تێپەڕێوە و مووچەخۆران لە مانگی ۱۱ چاوەڕێی مووچەی مانگی ۸ دەکەن، ئەو ۳۰۰ رۆژە دابەشی ۷ مووچە بکرێت دەکاتە ۴۳ رۆژ واتا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۳دا بە تێکڕا مانگانە بە ۴۳ رۆژ مووچەیەکی دابەش کردووە لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی هەرێم لە مانگی یەکدا مووچەی مانگی ۱۲ی ۲۰۲۲ی دابەش کردووە.
بڕیارە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا حکوومەتی هرەێمی کوردستان مووچەی مانگی ۸ دابە بکات، بە زیاتر لە دوو هەفتە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا یەک مووچەی تر مووچەی مانگی ۹ دابەش بکات، لە مانگی ۱۲دا ئەو کات مووچەی مانگەکانی ۱۰-۱۱-۱۲ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری دەمێنێتەوە.
واتا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ۳۵۶ رۆژی ساڵی ۲۰۲۳دا مووچەی ۹۰ رۆژی مووچەخۆران پاشەکەوت دەکات و چارەنووسی ون دەبێت.
و هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مووچەخۆران پێشت بە سێ سەرچاوەی داهات دەبەستێت:
• مانگانە بڕی ۷۰۰ ملیار دینار بە قەرز لە بەغدادەوە وەردەگرێت
• داهاتی ناوخۆ مانگانە ۳۴۶ ملیار دینارە بە پێی راپۆرتی شەش مانگی یەکەمی وەزارەتی دارایی
• مانگانە ۲۸ ملیار دینار لە هاوپەیمانان وەردەگرێت بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ ۲۰۲۴ کە ساڵانە خشتەو تەخسیساتەکانی ناو یاسای بوودجە دەگڕدرێت و بڕیارە لەو هەموارەدا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جێگەی بکرێتەوە و جیابکرێتەوە لە شایستەکانی تری هەرێمی کوردستان.
Your Comment