بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چارەسەریی ئەو شوێنانەی چیای قەرەچوخ لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە یاوەریی سوپاسالاری پێشمەرگە و چەند فەرماندەیەکی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندی سوپای عێراق کردووە، کە لە سوپاسالاری عێراق، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و چەندین ئەفسەری باڵای دیکەی سوپای عێراق پێکهاتبوون و بەشێوەی مەیدانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکرووەتەوە.
سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە دەڵێت: "هەردوولا گەیشتینە رێککەوتنێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردن و دیاریکردنی خاڵە نوێیەکان لە چیای قەرەچوخ و جەختیش لە هەماهەنگی بەردەوام کرایەوە".
Your Comment