بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ ئالینا رۆمانۆوسکی ڕایگەیاند، سەردانی ئەمجارەی بۆ دڵنیابوونەوە لە هەماهەنگی هاوبەش بۆ رێگری کردن لە هێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێم بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر بە هەرێم دووپات دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە لە ڕێگری کردن لە هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر هێزە ئەمریکییەکان.
باسی لەوەش کرد، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانى ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو، لەماوەى ١٥ رۆژدا ٢٧ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا.
Your Comment