بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرپرسە نەوتییەکانی حکوومەتی عێراق بۆ یەکەمین جار لەگەڵ نوێنەرانی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان "ئاپیکۆر" کۆ بوونەوە، گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کردووە.
کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەممە لە دوبەی ئەنجام دراوە، تێیدا نوێنەرانی ئاپیکۆر و شاندی وەزارەتەکانی عێراق و بەرپرسانی کۆمپانیای سومۆش ئامادەبوون، گفتگۆیان لە بارەی ڕێکارە پێویستەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئازاری ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆرییە نەوتییەکانی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا، ئەویش دوای ئەوەی عێراق لە دۆسیەی ژووری ناوبژیوانی پاریس براوە بوو.
Your Comment