بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، لەئێستادا لیژنەکانی ھەردوولا –یەکێتی و پارتی- سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە، بەڵام تائێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە و ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لەنزیکترین کاتدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
۲۶ی ۱۰ی ۲‌۰۲۳ کومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی کۆ بووه‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاتبوو: "وه‌کوو هه‌میشه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و به‌هێزترکردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی کوردستان و لێکتێگه‌یشتن و هاوکاری، پارتیمان به‌رده‌وام بێت له دیدار و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له حکوومه‌ت و ئه‌وانه‌شی که به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی که له‌گه‌ڵ پرنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانمان، ناکۆک نین."
له‌ئێستادا یه‌کێتی و پارتی له هه‌وڵی سازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باڵادان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن و چاره‌سەرکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو حیزب، له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که بڕیاره ڕۆژی ۲۵‌ی ۲ی ۲۰۲۴ ئه‌نجام بدرێت.
Your Comment