بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد: "ئەو سنوورانەی خوێندن تێدا ڕاگیراوە لە مەترسی گەورەدایە."
کۆنفرانسەکەی وەزیری پەروەردە لە مەراسیمی کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی هەولێر بوو بە خوێندنی ئینگلیزی بۆ بەشەکانی ئای تی، ژمێریاری، گەشتوگوزار و گرافیک دیزاین. لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەی خستەڕوو، لە ١١ی ئەیلوولی ئەمساڵەوە خوێندن دەستی پێکردووەتەوە لە هەرێم، بەڵام نزیکەی ٦٥٠ تا ٧٠٠ هەزار خوێندکار لە گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەرین و کۆیە هەڵەبجە بێبەشن لە خوێندن.
ئاماژەی بەوەش کرد، "بە بڕیاری وەزارەت دەبێت لە یەکشەممەی داهاتووەوە مامۆستایان دەستبکەنەوە بە دەوامی ئاسایی خۆیان."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایانی هەرێم بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
Your Comment