بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند پێنج چەکداری پەکەکە/یەپەگە کە هەوڵیان داوە دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاویشی کردۆتەوە: "پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە هەوڵیان دا دزە بکەنە ناوچەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات و بۆئەوەی ئارامیی ناوچەکان بشێوێنن دەستڕێژی گوللەیان ئەنجام داوە و لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆوە بەپرچیان دراوەتەوە و لە ئەنجامدا کوژراون".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment