دایک و کچێکی نۆدشەیی بەهۆی کەوتنی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ ناو بەنداوی گاڕان، گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بۆ ناو بەنداوی گاڕان ، دایک و کچێکی خەڵکی شاری نۆدشە خنکان و گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاریی شارەوانیی مەریوان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کوردپرێس ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی لە ڕێگەی هێڵی ١٢٥ی ئاگرکوژێنەوەوە لە ڕووداوەکە ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمی مەلەوان و ژێرئاوگەڕی ڕێکخراوەکەمان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە لە بەنداوی گاڕان کرا."

ڕزوانی ئاماژەی بەوەش کرد کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە جۆری پراید بووە و ژمارەی مەریوانی پێوە بووە، کە دوو سەرنشینی ئافرەتی تێدابووە (دایکێک و کچەکەی کە خەڵکی نۆدشەن) و کەوتووەتە ناو بەنداوەکەوە.

بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی مەریوان وتیشی: "تیمەکانی ژێرئاوگەڕ پاش گەڕان و پشکنین، توانییان ئۆتۆمبێلەکە و تەرمی سەرنشینەکانی لە ئاوەکە دەربهێنن."

له کۆتاییدا ڕزوانى ڕایگەیاند کە بەداخەوە هەر دوو سەرنشینەکە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدابوو، و پاش دەرهێنانیان لە ئاوەکە، تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێراوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارە پێویستەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

News ID 227231

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha