بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "به‌هه‌وڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه توانراوه هاوكاریه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و مانگى داهاتووش ئه‌و چوار مانگه بۆ پێشمه‌رگه ده‌گێڕدرێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، مانگى داهاتوو 14 لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ى سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هاوكاریه‌كانى چوار مانگى ڕابردوویان به‌سه‌ریه‌كه‌وه پێده‌درێته‌وه كه ئه‌مریكا ناردبووى و حكوومه‌تى هه‌رێم پێى نه‌دابوون.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "دوای ئەوەی ئەمریكیەكان زانیویانە مووچەی پێشمەگە دوادەكەوێت و لێیان دەبڕدرێت، ماوەی چوار مانگه ئه‌وانیش هاوكاریەكەیان بڕیوە".
ئه‌وه‌شى وت: "ئێستا بەهەوڵی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمریكیەكان ئامادەییان دەربڕیوە ئه‌و هاوكاریەى پێشتر بگێڕنەوە بەو مەرجەی پارە لێبڕاوەكەی ئەو پێشمەرگانەی سوودمەندن لە هاوكاریەكە پارەكەیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه بۆ بگێڕدرێتەوە كە هی چوار مانگە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه "سەرۆكی حكوومەتی هه‌رێمیش ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ گێڕانەوەی مووچە بڕاوەكانی ئەو 14 لیوا هاوبەشەی پێشتر سوودمەندبوون لەهاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، بڕیاری داوە لەڕێگەی ژمارە بانكیێكى تازەوە هاوكارییەكان بەردەوام بكات بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment