برێت مەکگۆرک دۆستی کوردە

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) دەڵێت: پاش کۆتایی هاتنی ئەرکی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا دەست بەکار بوو. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە چارەنووسی گۆڕانکارییەکان لە سووریا لەسەروبەندی دەست بەکار بوونی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا و وتی: مەکگۆرک دۆستی کوردەکان و لەسەردەمی بەرپرسیارێتیی ئەودا یارمەتییێکی زۆر بە کوردانی سووریا گەیشت بەڵام پاش کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی دۆخەکە بە تەواوێتی گۆڕدرا و تورکیا و ڕووسیا و گرووپە جیهادییەکان خەسارێکی بێ گەڕانەوەیان گەیاندە باکووری سووریا.

ناوبراو وتیشی: پاش چوونی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا دەست نیشان کرا و لە سەردەمی ئەودا نەهامەتیی زۆر بەسەر ناوچەکەدا هات. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.

گەلۆ عیسا زیادی کرد: دەبێت ئەویش بڵێین کە زلهێزەکان دەزگای خێرخوازییان نەکردۆتەوە بەڵکوو بەپێی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەجووڵن و ئەمریکاش هەر بەو پێیە لە سووریایە و پێویستە کوردەکانیش بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان مامەڵە لەگەڵ زلهێزەکاندا بکەن.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) جەختی کردەوە: مەکگۆرک پێشینەیێکی باشی لە هاوکاری و تەعامول لەگەڵ کورددا هەیە و چاوەڕوانین بەدەست بەکار بوونی بایدەن و دەستپێکی ئەرکی مەکگۆرک وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، هاوکارییەکان دەست پێبکەنەوە.

گەلۆ عیسا وەبیری هێنایەوە: مەکگۆرک زۆر خزمەتی کوردی کردووە و لەسەردەمی ئەودا کوردستانی سووریا تووشی کێشەی ئەوتۆ نەبوو، ئێمە هیوامان وایە پاش گەڕانەوەی مەکگۆرک ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha