یەمەریکا
-
وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى ڕاگەیەنراوێکى هاوبەش لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر بڵاو دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا دەڵێن: "بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشە مووشەکییەکەى هەولێر لێبووردە نابن و پشتیوانى لێکۆڵێنەوەکانى عێراق دەکەن لەو بارەیەوە".
-
ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا:
برێت مەکگۆرک دۆستی کوردە
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) دەڵێت: پاش کۆتایی هاتنی ئەرکی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا دەست بەکار بوو. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
دانوستانی نێوان ENKS و PYNK بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە ڕاگیراوە
بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) دەڵێت: لەئێستادا ئەنەکەسە لە کۆبانی نووسینگەی کردۆتەوە و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاش نووسینگەکانی دووبارە بکاتەوە.
-
كاروانێكی سهربازیی ئهمریكا چووە کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- كاروانێكی ئەرتەشی ئهمریكا کە لە 25 زرێپۆش پێکهاتبوون له ههرێمی كوردستانهوه چووه كوردستانی سووریا.
-
وەزيرى دەرەوەى ئەمريکا بەسەردانێک گەیشتە ئیستەنبووڵ
بەشی تورکیا- وەزيرى دەرەوەى ئەمريکا، شەوی رابردوو لە رێگەى فڕۆکەيەکى تايبەتەوە لە پاریسەوە گەيشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى ئيستەنبووڵ.
-
پێویستە جۆ بایدن، کورد و تورکیا لێک نزیک بکاتەوە
بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوایان وایە جۆ بایدن وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەبێت ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ ئاشتیی نێوان تورکیا و کوردەکان لە سووریا و ناوخۆی تورکیا.
-
مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆ بووەوە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە.
-
ئێران ئیدیعای کوشتنی بەرپرسێکی قاعیدە لە تاران ڕەت دەکاتەوە
بەشی ئێران- وەزارەتی دەروەی ئێران لەبارەی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانییەی لە نیویۆرک تایمز بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە کوشتنی بەرپرسی دووەمی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە لە تاران، هاتە دەنگ.
-
مامۆستای زانکۆی میزۆری لێکی دەداتەوە:
ستراتێژیی جۆ بایدن لەبارەی کورد و تورکیاوە بە چ شێوەیێک دەبێت؟
بەشی جیهان- دکتۆر دەیڤید ڕۆمانۆ بە ئاژانسی کوردپرێسی وت: جۆ بایدن ستراتێژیێکی ئەرێنیی لەبارەی کوردەکانەوە لە عێراق و سووریا هەیە و دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت هاوشێوەی سەردەمی ترەمپ لە سووریا هەڵسوکەوت بکات.
-
نوێنهری تایبهتی ئهمەریکا بۆ کاروباری سووریا:
واشنتن هیچ دڵنیاییێکی سهربازیی به کوردهکانی سووریا نهداوه له بهرامبهر تورکیا
بەشی جیهان- جێمس جێفری لەبارەی پرسی خەیانەتی ئەمەریکا بە کوردانی سووریا لەکاتی هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکەیان، دەڵێت: لە دەوڵەتی ترەمپدا هیچ کەس تەزمینی بە کوردانی سووریا نەدابوو کە هەمبەر هێرشی سەربازیی تورکیا بەرگرییان لێدەکرێت.
-
بۆ ماڵپەڕی ئهلمۆنیتۆری ئهمهریکی:
مەزڵووم کۆبانی باس لە خواستەکانی کوردی سووریا دەکات لە ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڕووسیا
بەشی جیهان- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت دەوڵەتە نوێکەی ئەمەریکا دەبێت ژمارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە کوردستانی سووریا دووهێندە بکاتەوە، ڕووسیا حکوومەتی سووریا ناچار بە ئاشتی لەگەڵ کوردەکان بکات و پەکەکە و هەرێمی کوردستانیش نەهێڵن ناکۆکییەکانی نێوانیان کاریگەریی بکاتە سەر دانوستانی لایەنە کوردەکانی سووریا.
-
پاش بڵاو بوونەوەی هەوڵای کوژرانی 4 سەربازی ئەمەریکی؛
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند هیچ سەربازێکی ئەمەریکی لە حەسەکە نەکوژراون
بەشی سووریا- ئاژانسی سانا بڵاویكردهوهو له ناوچه گوندنشینهكانی دهوروبهری شاری "حهسهكه" لە كوردستانی سووریا 4 سهربازی ئهمهریكایی كوژران.
-
لە ئەمساڵدا 32 هەزار عێراقی بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات، لەمساڵدا 32 هەزار عێراقی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە.
-
پەیمانگای ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە:
تورکیا 800 جار ڕێککەوتنی ئاگربەستی شکاندووە و هێرشی کردۆتە سەر کوردانی سووریا
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تورکیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا 800 کەڕەت ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە باکووری سووریا پێشێل کردووە و هێرشی کردۆتی سەر هێزەکانی کورد-عەرەب.
-
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمریکا و هاوپەیمانان بەگوێرەی بەرنامەیێکی پێشتر داڕێژراو هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت هاوکاریەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و مانگانە بەگوێرەی لیستی مووچە وخەمڵاندنی وەزارەت هاوکارییەکە دابین دەکرێت.
-
شرۆڤەکاری ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ڕووسیا:
مامەڵەی ناشەفافی ڕووسیا لەگەڵ کوردانی سووریا
بەشی جیهان- ئانتۆن مورداسۆف بڕوای وایە کە کوردانی سووریا سەرەڕای ئەوەی کە بێ هیوابوون لە هەڵمەتە پێشووەکانی ڕووسیا بەتایبەت ئەوەی کە لەبارەی عەفرینەوە ڕوویدا بەڵام وەکوو هۆکاری هاوسەنگی لە سووریا بۆ ئەم وڵاتە دەڕوانن.