22 په‌رله‌مانتار یاداشتێک سەبەرات به‌تاوتوێ کردنى ڕه‌وشى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌که‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 22 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان داواده‌که‌ن له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا له‌گه‌ڵ خستنه‌ده‌نگدانى متمانه‌ به‌وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌کان، بڕگه‌یێکى تریش بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ له‌باره‌ى ڕه‌وشى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ‌و ئه‌و مووچانه‌ى له‌ 2020دا نه‌دراون زیاد بکرێت.

کوردپرێس: له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌ واژۆى 22 په‌رله‌مانتارى له‌سه‌ره ‌و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تىی په‌رله‌مانى کوردستان کراوە، هاتووه‌ "ئێمه‌ ژماره‌ى یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئیمزامان کردووه‌ پاڵپشت به‌ماده‌ى 48 بڕگه‌ى چواره‌م له ‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، داواکارین بڕگه‌یێک بۆ به‌رنامه‌ى کارىی دانیشتنى ژماره‌ 1ى نائاسایی ڕۆژى 6ى 1ى 2021ى په‌رله‌مانى کوردستان زیادبکرێت‌ و بخرێته‌ به‌رنامه‌ى کاره‌وه".

ئه‌وه‌شیان ڕوون کردۆته‌وه‌ "ئه‌و بڕگه‌یه‌ش پێویسته‌ تایبه‌ت بێت به‌تاووتوێ کردنى ڕه‌وشى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم‌ و ئه‌و هۆکارانه‌ى که‌ بوون به‌هۆى بڕینى مووچه ‌و چاره‌نووسى مووچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى مووچه‌خۆران به‌ئاماده‌بوونى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار که‌ له‌ساڵى 2020 پێیان نه‌دراوه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha