حەیدەر عەبادی بۆ مەسعوود بارزانی: هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر قبووڵکراو نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی کرد و رایگەیاند ئەوەی ڕووبەڕووی هەولێر بووەوە بەرەهایی رەتکراوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئاداری 2022، نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییەکی سەرۆکی هاوپەیمانێییەکە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: حەیدەر عەبادی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسعوود بارزانییەوە کردووە و لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و داخرانی سیاسییەوە قسەیان کردووە، هەروەها جەختکراوەتەوە لەسەر رەتکردنەوەی رەهای ئەو هێرشەی کرایە سەر هەولێر.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە عێراقییەکانیش پابەندبن بە دراوسێیەتی باش و رێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەیان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەپێی ئەوەی دەستووری عێراق بڕیاری داوە".

لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئەوەش هاتووە: "باس لە خۆڕاگری و بەشداریی هەولێر لەگەڵ سەرجەم عێراقییەکان بەخوێن و قوربانیدان لە ڕووبەڕووبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش کراوە".

لەبارەی دۆخی سیاسییشەوە، لەراگەیێنراوەکەدا ئەوە هاتووە: "باس لە رێگەکانی هاوئاهەنگی و هەوڵدانی زیاتر کراوە لەپێناو چارەسەرکردنی داخرانی سیاسی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک ناکات و زیان بە گەشەپێدانی ئابووری دەگەیێنێت، هەروەها جەختکراوەتەوە لە پڕەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی لەبەڕێوەبردنی وڵات و سەرچاوەکانی لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان بەبێ جیاکاری".

News Code 5436

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha