تۆڕی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت لە عێراقی سەردەمی کۆماریدا، لە دوای ساڵی (۱۹۵۸ تا ساڵی ۲۰۰۳)، پۆستی سەرۆک وەزیران لە پلەبەندیی دەسەڵاتدا لە پێشەنگی یەکەمی بایەخپێداندا نەبوو، دوای ساڵی ۲۰۰۳ سیستەمەکە لە سەرۆکایەتییەوە گۆڕا بۆ پەرلەمانی، جڵەوی دەسەڵات کەوتە دەست حکوومەت لە کەسایەتی سەرۆک وەزیراندا، سەرکردایەتیکردنی سوپا بەو پۆستەوە بەسترایەوە، بووبە گرنگترین پۆست.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در داوا دەکەن په‌له بکرێت له هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تێکی به‌هێز به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له عێراق.