مەسروور بارزانی: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕاین کە دەبێ هێرشە مووشەکییەکان بوەستێنرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوڕان، دەبێ ئەو جۆرە هێرشانە بوەستێنرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ پێشوازیم لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و تاوتوێی ئەو هێرشە دوژمنکارانەمان کرد، بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی هاووڵاتییانی سڤیل".

سەرۆکی حکوومەت راشیگەیاند: "هاوڕاین، کە دووبارە بوونەوەی هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر سەروەری عێراق دەبێت بوەستێنرێت".

News Code 5425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha