کۆمەڵی دادگەری لەسەر بوونی بنکەی ئیسرائیل لە هەولێر داوای روونکردنەوە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوای روونکردنەوە لە دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێم دەکات سەبارەت بە بوونی بنکەی ئیسرائیل لە شاری هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاندووە "بەشێوەیەکی گشتی لە هەر وڵاتێکی سەقامگیردا ھەموو ھاوڵاتییەک نیگەران دەبێت شار و خاکی مووشەکباران بکرێت، بەڵام دۆخ و پێگەی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش وەکوو دەوڵەت لە ئاستێکدان جگە لە نیگەرانی و ئیدانەکردن ناتوانن هیچ بەرهەڵستییەک یان بەرگرییەکیان بەرامبەر بۆردوومان و مووشەکبارانکردنیان لەلایەن تورکیا و ئێران و ئەمریکاوە هەبێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "بەڵام ئەوەی جێی ھەڵوەستەیە دەنگۆی بوونی بنکەی ئیسرائیلییە له هەولێر کە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بۆ کردووە و وەک هۆکاری هێرشە موشەکییەکانی ناوی بردوون، پێویسته لەسەر حکوومەت و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی نەهێشتنی بیانوو پاساوەکان بۆ دووبارە کردنەوەی ئەو هێرشانه وەڵامی ئەو دەنگۆیانه بە بەڵگەوە بخەنەڕوو".

محەمەد حەکیم دەڵێت: "ئەوەش ڕوونە کە ئیسرائیل بەتایبەتی دەزگای مۆساد لە ھەموو شوێن بوونی ھەیە، بەڵام ئێمە زۆرجار لە دەرەوە و لەبەر ناوبانگی میللەتی کورد ئەم دەنگۆیانەمان رەدکردۆەتەوە".

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی وتویەتی: "دەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویسته بەفەرمی بوونی بنکەی ئیسرائیلی له هەولێر ڕەتبکەنەوە و گەر راستە بوونی نیە، بۆ ئەوەی بەو پاساوەوە هێرش نەکرێتە سەر هیچ شارێکی هەرێم، هەروەها بوونی بنکەی ئیسرائیلی لای خەڵکی هەرێمی کوردستانیش مەقبوول نییە".

News Code 5412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha