وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشی مووشەکی سەر هەولێر دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئیدانەی هێرشی مووشەکی کرد بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و کۆنسوڵخانەکەش زیانی بەرنەکەوتووە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات، هاوکات ئیدانەی ئەو ''هێرشە ترسنۆکانە'' و رووداوی توندوتیژی کراوە.

News Code 5401

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha