وەزیری دەرەوەی عێراق: 45 لەسەدی کارەبا و غازی وڵات لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەدا 45ی کارەبا و غازی وڵاتەکەی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت و دەشڵێت: بەغدا دەیهەوێت کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی پێبێت چوونکە ناکۆکیی نێوان ئەم دوو لایەنە کاریگەریی لەسەر دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی میدل ئیست نیووز ، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەلەئەوسەت باس له‌دۆخی‌ كاره‌با و غازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات ‌و ده‌ڵێت: دۆخی کارەبا و غازی عێراق لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و دەبێت دانی پێدا بنێین کەوا نەمانتوانیووە چارەسەری كێشه‌ی‌ کارەبا بکەین."

لەبارەی کێشەی غازیشەوە دەڵێت: "ئێمە وڵاتێکی خاوەن غازین بەڵام غاز بەرهەم ناهێنین ‌و ئێمە هەزار و ٢٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە دەهێنین و ئەگەر هاوردەی غاز و کارەبا بەیەکەوە کۆبکەینەوە کە لە ئێرانەوە پێمان دەگات ئەوا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ٤٥٪ی کارەبا و غازی عێراق سەرچاوەکەی ئێرانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێرانیش بۆخۆی لەتەنگەژەدایە بەهۆی ئەوەی دەوڵەتێکی گەورەیە و هەدنێک جار پێویستی بەکارەبا و ئەو غازەیە کە هەناردەی عێراقی دەکات، لە هەمانکاتیشدا، ئێران بۆخۆشی کارەبا لەدەرەوە هاوردە دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق ‌و ناوچەکە ڕوونیكردۆته‌وه‌، "عێراق دابەشبوونێکی تێدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بۆیە خراپی نێوان ئەو وڵاتانە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بارودۆخی عێراقیش دەبێت، ئەگەر دۆخی عێراق سەقامگیرتربێت ئەوا ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ دەرەوەشدا دەکات."

فواد حسێن داواشی لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا سازبکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراق.

News Code 5237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha