بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری که له‌م مانگه‌دا باس لە ده‌ستبه‌رداربوون لە ئه‌رکه‌که‌ی دەکرێت، ڕایگەیاند: لە دەوڵەتی ترەمپدا هیچ کەس تەزمینی بە کوردانی سووریا نەدابوو کە هەمبەر هێرشی سەربازیی تورکیا بەرگرییان لێدەکرێت.
ناوبراو بۆ ماڵپه‌ڕی Defense Oneدەڵێت بڕیاری سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی ٢٠١٩دا بۆ کشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له سووریا بۆ هیچ که‌س چاوه‌ڕوانکراو نه‌بوو، که دواتر به‌هۆی خستنه‌رووی ژماره‌یه‌ک هۆکار تره‌مپ رازی بوو به‌وه‌ی نزیکه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز له سووریا بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها تیشکی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ کاتێک ژماره‌ی ته‌واوه‌تی سه‌ربازانییان له سووریا ئاشکرا نه‌کردووه و هۆکاری ئه‌مه‌یشی بۆ پرسی په‌یوه‌ست به ئاسایش گه‌ڕانده‌وه.
جێمس جێفری ئه‌وی ره‌ت کرده‌وه که ئەمەریکا خەیانەتی لە کوردی سووریا کردبێت و ده‌ڵێت : "هیچ دڵنیاییێکی سه‌ربازییمان نه‌داوه به کورده‌کانی سووریا له به‌رامبه‌ر تورکیا. ئه‌مریکا دڵنیایی داوه به کورد له به‌رامبه‌ر هاتن و ئه‌گه‌ری هێرشی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و داعش، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر تورکیا دڵنیاییێکی له‌م جۆره‌ی نه‌دراوه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری پێشنیازی بۆ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا، جۆ بایدن و تیمه‌که‌ی کرد که به‌رده‌وامی بده‌ن به سیاسه‌ته‌کانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له عێراق و سووریا و گوتی: "هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی تره‌مپ نه‌یتوانی کێشه ریشهدارهکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام لانیکه‌م توانی هاوسهنگییێک له‌نێوان لایه‌نه‌کان دروست بکات و ئه‌مه‌ش باشه له‌نێوان خراپترین سیناریۆکاندا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment