بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "گۆشتی لاڕانی خۆمان بخۆین له منه‌تی قه‌ساب باشتره". دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەوەڵامدا دەڵێت، با ئەوانەی لە بەغدا 30 رۆژ جارێک مووچە وەردەگرن بۆ جارێک خواردنی گۆشتی لاڕانی خۆیان تاقی بکەنەوە.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقی رایگەیاند: "سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی هه‌مومانی به‌ده‌سته،به زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراقیشمان وتووه ئه‌گه‌ر چاکسازی و پاکسازییێکی ته‌واو له عێراق بکرێت پێویست ناکات نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵکار و د‌زکان سزا بدرێن پاره و مووچه زیاتر ده‌بێت، چوونکه عێراق وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده".
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستانیش به‌شیر حه‌داد وتی: "ئه‌گه‌ر چاکسازی و پاکسازییێکی ته‌واو له هه‌رێمی کوردستان بکرێت، کێشه‌کان ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر خۆمان پشتی خۆمان به‌خۆمان بخورێنین پێویستمان به‌که‌سی تر نابێت، گۆشتی لاڕانی خۆمان بخۆین له منه‌تی قه‌ساب باشتره".
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەوەڵامی ئەو قسانەی بەشیر حەداد-دا، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "بۆ عێراق ئەم قسەیەی مامۆستا بەشیر جارێک ڕاست بێت، بۆ هەرێمى کوردستان هەمان سوێند و هەمان قسە دەیانجار ڕاستترە، ئەگەر چاکسازى و پاکسازى ڕیشەیى لە هەرێمى کوردستان بکرێت! کەمێک لەو دزى و گەندەڵیەى هەیە کەم بکرێتەوە و موحاسەبەى گەندەڵکاران بکرێت، پێویست ناکات هێندە لاى عێراق زەلیل بین، ئەوکات لەبرى ڕیش دەست بە سمێڵماندا دەهێنین و فەرمانبەرانیش 30 ڕۆژ جارێک بێ لێبڕین مووچەى خۆیان وەردەگرن".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان هەروەها وتووشیەتی: "پێم وانیە هیچ فەرمانبەرێکى هەرێم، ئامادەبێت گۆشتى لاڕانى خۆى بخوات، داهاتى نەوت و ناوخۆ و سنوورەکانیش لە تونێلى تاریکیدا بێت".
دابان محەمەد وتوویەتی ئەوانەشى ئەم قسانە دەکەن، پێش فەرمانبەرانى بێ مووچەى هەرێم و مووچەى بەغدایان کە ٣٠ رۆژ جارێک وەریدەگرن بۆ جارێک با خواردنی گۆشتی لاڕانی خۆیان تاقی بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment