مەسعوود بارزانی پەلامارەکەی سەر نووسینگەی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا پەلامارەکەی ئەمشەوی سەر نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکووک بە توندی سەرکۆنە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا پەلامارەکەی سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تووندی سەرکۆنە دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەدواداچوونی بۆ هێرشەکە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

دەقی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی:

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت.

بارەگای بارزانی

19ـی كانوونی دووەمی 2022

News Code 4783

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha