بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی دووشەممە ژمارەیێک چەکداری داعش کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری گوندەکانی کتکە و قەرەغەتوو، بەهەڵە کەوتنە بۆسەی تیمێکی سەربازی ئەمریکی و هێزێکی دژەتیرۆری عێراق و شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان چەکدارەکان و هێزەکان ڕوویدا و فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقیش بۆردوومانی چەکدارانی داعشیان کرد لەناوچەکە.
بهگوێرهى زانیاریهکان شەڕەکە لەکاتێکدا بووە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و تیمە ئەمریکییەکە سەرقاڵی خۆئامادەکردن بوون بۆئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هاوبەش بۆسەر چەکدارانی داعش لەسنووری ناحیەی پردێ کە لە ئەنجامدا 4 چەکداری داعش کوژران و ژمارەیێکی زۆریش دەستگیر کران.
Your Comment