بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مۆرتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتەر نووسیوویەتى، "پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا چارەسەرێکی دوور مەودایە و دەرفەت نادات بە سەرهەڵدانەوەی داعش."
وەین مۆرتۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەیەکەوە لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەردەوام پابەند دەبن بە نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش یان هەر ئەگەرێک بۆ سەرهەڵدانەوەیان لە ناوچەکە.
ماوەى چەند مانگێکە هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکاندا زیاتر بووە و چوار سەنتەرى هەماهەنگیان دامەزراندووە، بەرپرسانى پێشمەرگەش باسیان لەوەکردووە، کە دوو لیواى هاوبەش لەنێوان هەردوولادا دامەزراوە دواى راهێنان لەو ناوچانەدا جێگیر دەکرێن.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment