بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم ده‌باخ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له تارانی پایته‌ختی ئێران، له لێدوانێکدا بە زه‌مه‌ن پرێسی راگه‌یاندووە رۆژی پێنجشەممە ئیبراھیم رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی ئەخوات.
ده‌باخ وتیشی، له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و منیش وه‌ک نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له تاران ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که ده‌بین.
به‌وته‌ی نازم ده‌باخ، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گاته تاران و وه‌فدی هه‌رێمیش، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه یاخود به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گه‌نه تاران.
شایانی باسە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنجشەممە 14ی گەلاوێژ کاتژمێر 17 بە بەشداریی بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment