لە هەموو شارەکانی تورکیادا کۆتایی هەفتەکان کەرەنتین جێبەجێ دەکرێت

بەشی تورکیا- سەرکۆمارى تورکيا ڕایگەیاند هەموو رۆژەکانى ناوەندى هەفتە لە کاتژمێر ٩ى ئێوارەوە بۆ ٥ى بەيانى سنووردار کردنى چوونەدەرەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆمارى تورکيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، رايگەياند رێکارەکانى خۆپاراستن لە کۆرۆنا بە گشتاندنێکى وەزارەتى ناوخۆ رێکدەخرێت و لە رۆژى سێشەممەوە دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن.

ئەردۆغان لە بارەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى کۆرۆنا، رایگه‌یاند: "پێويستە هەر ٨٣ مليۆنمان بە رۆحیه‌تی سەفەربەرليک مامه‌ڵه‌ بکه‌ین".

ناوبراو گوتيشى: "تورکيا کە لە چەندين بەرەنگاربوونەوەدا بە رووسوورییه‌وه‌ دەرچووە، پەنا بە خوا ئەو بەرەنگاربوونەوەش دەباتەوە کە لە دژى ڤايرۆسەکە بەڕێوەيدەبات".

سەبارەت بە رێکارەکانى خۆپارستن لە کۆرۆنا سه‌رکۆماری تورکیا، رایگه‌یاند: "ئیتر رۆژانى شەممە و يەکشەممە لە ماڵەکانمان دەبين".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، لە بارەى ڤاکسینی کۆرۆناش رایگه‌یاند: لە مانگى داهاتووەوە لە کارمەندانى تەندروستيمانەوە دەست پێدەکەين و ڤاکسینه‌که‌ جێبەجێ دەکەين.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha