بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری ئەسعەد، نوێنەری نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-6-2021 هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتیی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیرکراون.
نووری ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا ئەو سێ کەسە چوونەتە پێشوازیی ژمارەیێک رۆشنبیر، کە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیر کراون.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، نووری ئەسعەد گوتی: "نازانم بۆچی دەستگیر کراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment