بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: کەمپی پەنابەرانی مەخموور کەمپی پێگەیاندنی پەکەکەیە و پێویستە پاک بکرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لە بابەتی سڤیلدا لە هەمووان هەستیارترین، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەڕوونی دەبینێت، کە ئەو شوێنە لانەی پەکەکەیە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەک چەند جاری رابردوو داواکاریی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ هاوئاهەنگی لە دژی کەمپی پەنابەرانی مەخموور دووپات کردەوە و رایگەیاند: یان هاوئاهەنگی بکەین، یانیش لێگەرێن با ئێمە پاکی بکەینەوە".
مەولوود چاوشئۆغڵو ئاماژەی کرد کە تورکیا گرنگی بە سەقامگیری، ئاسایش و گەشەپێدانی عێراق دەدات و رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی دەگرێت، هەروەها وتی: "ئێمە دەمانەوێ بەیەکەوە ئەم کارە بکەین، بەڵام ئەگەر عێراق توانای هەیە بژاردەی ئێمە پاک کردنەوەی چیای قەندیل، چیای شنگال و کەمپی مەخموورە".
شایانی باسە کەمپی پەنابەرانی مەخموور نزیکەی 10 هەزار پەنابەری کوردستانی تورکیای تێدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment