ئەردۆغان:
سوپای تورکیامان لەشەڕکردن لەگەڵ پەکەکە ڕزگار کرد
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند جەنگی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پەکەکە لە ساڵی ۱۹۸۴ـەوە بووە هۆی ئازارێکی گەورە بۆ تورکیا بەڵام ئێستا بە هەوڵی "هاوپەیمانیی جمهوور" و پشتیوانیی پەرلەمان، ئەو پرسە بەرەو کۆتایی دەچێت.
مەزڵووم عەبدی:
هەنگاوی جدی هەڵگیراوە بۆ چارەسەری دۆسیەکان لەگەڵ دیمەشق
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک، لەگەڵ نوێنەری سەرۆکایەتی سووریا کۆ بووەوە و ڕایگەیاند لەسەر گەلێک چارەسەر ڕێککەوتین، لەوان چەندین دۆسییە و پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی شاری حەسەکە، ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت، دۆسیەی ئاوارە مەدەنییەکان، هەروەها خێراکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوون.
ناوی سیپان حەمۆ لە لیستی سووری تورکیا دەرهێنرا
سیپان حەمۆ، فەرماندەی پێشووی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە پێشتر خەڵاتی ۲۰ ملیۆن لیرە بۆ دەستگیر کردنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بۆ دیاری کرابوو، دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری ڕابردوودا وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا دەستنیشانکرا، لە لیستی سووری داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەرهێنرا.
۳۷ ڕوفاتی نهناسراو لە ناوچەکانی مووسڵ و حەویجە دۆزرانەوە
یاسین کەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەرێمی کوردستان دۆزینەوەی ۳۷ ڕوفاتی لە ناوچەکانی مووسڵ و حەویجە ڕاگەیاند، کە گوماندەکرێت ڕوفاتی پێشمەرگە بن، بەڵام پزیشکی دادوەریی هەرێم جەختدەکاتەوە، ناتوانن بەبێ پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو زانیارییە بەفەرمی پشتڕاست بکەنەو.
Your Comment