بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە: "خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە زەیاد ئەلعاییش، نوێنەری سەرۆکایەتی سووریا و عەواد ئەلجاسم، فەرماندەی فەیلەقی دوەم، لە سەردانەکەدا تاوتوێی چەندین دۆسییە و پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی شاری حەسەکە، ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت، دۆسیەی ئاوارە مەدەنییەکان، هەروەها خێراکردن و تەواوکردنی پڕۆسەی تێكەڵبوونەوە کرد.
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر گەلێک چارەسەر ڕێککەوتین، هەستمان بە کەشوهەوایەکی ئەرێنی و هەنگاوی جدی کرد بەرەو چارەسەرکردنی ئەم دۆسیانە، بە جۆرێک کە بکەوێتە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریی حەسەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاوارەکانی شارۆچکەی سەرێکانی لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە دوای حەوت ساڵ گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام هەر لەگەڵ گەیشتنیان بە سەرێکانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق هێرشیان کرایە سەر و زیانی گیانی و مادییان لە ئاوارەکان دا، كە ئەوەش وایكرد پرۆسەی گەڕانەوەكە ڕابگیرێت.
Your Comment