۳۷ ڕوفاتى نه‌ناسراو لە ناوچەکانی مووسڵ‌ و حەویجە دۆزرانەوە

پزیشکی دادوەریی هەرێمی کوردستان دۆزینەوەی ۳۷ ڕوفاتى نه‌ناسراوی لە ناوچەکانی مووسڵ‌ و حەویجە ڕاگەیاند کە گوماندەکرێت ڕوفاتی پێشمەرگەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاسین كەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادوەریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "۳۷ تەرم لەناوچەکانی هەرماتی یه‌ک و هەرماتی دوو لە مووسڵ، لەگەڵ ناوچەی حەویجە دۆزراونەتەوە".

سەبارەت بەدابەشبوونی ژمارەی تەرمەکان، بەڕێوەبەری پەیمانگه‌کە ڕوونیکردوه‌ته‌وه‌: "لەناوچەی حەویجە ۱۷ تەرم‌ و لە ناوچەی هەرماتی نزیکەی ۲۰ تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە، پڕۆسەی دۆزینەوەکەش دوای بەدواداچوونی ورد هاتووە".

هەرچەندە شایەتحاڵەکانی ئەو ناوچانە دەڵێن ئەم تەرمانە ڕوفاتی پێشمەرگەن، بەڵام پزیشکی دادوەریی هەرێم جەختدەکاتەوە، ناتوانن بەبێ پشکنینی دی ئێن ئەی ئەو زانیارییە بەفەرمی پشتڕاستبکەنەوەو بابەتەکە تائێستا لەچوارچێوەی گوماندا ماوەتەوە.

سەبارەت بەکۆسپەکانی بەردەم کەیسەکە، دکتۆر یاسین ئاماژەی بەوەکرد، "پشکنینی دى ئێن ئه‌ى تێچویەکی دارایی زۆری دەوێت‌و پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دابینی بکات، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیش لەئێستادا کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دیکە تا بتوانن دۆسیەکە یەکلایی بکەنەوە".

News ID 227702

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha