سه‌ردانه‌کەی نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌بێت

مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیمه‌شق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م سه‌ردانه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سووریا و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "سه‌ردانی مێژویی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سووریا جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

سه‌ردانه‌کەی نێچیرڤان بارزانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد ده‌بێت


عەبدی راشیگه‌یاندووه‌، نێچیرڤان بارزانی هه‌میشه‌ ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد له‌ سووریا به‌گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌ت و "پێمانوایه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سووریا و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت".


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سووریا كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕییه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردولا داكۆكییان له‌ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاریکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشەکان کردەوە، هاوكات شه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له‌ كاتى شه‌ڕدا.

News ID 227661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha