پێشێلکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بێبایەخ بوونی واژۆکەی ترەمپی سەلماند

ڕێبەری باڵای ئێران رایگه‌یاند، پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، ئەوەی سەلماندووە کە "واژۆکەی ترەمپ تا چەند بێبایەخ و بێبەهایە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا موجتەبا خامنه‌یی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "زۆرداری، خۆسەپێنی و دڕندەیی، بەشگەلێکی دانەبڕاون لە ڕێبازی ئەمریکا، پێشێلکردنی بەڵێنەکان لەلایەن شەیتانی گەورەوە، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەکری تری درۆزنیی ئەمریکا و ناتوانایی متمانەکردنە پێی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوژمنی ئەمریکی هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات"، جەختیشی کردەوە کە "گەلەکەمان و بەرەی بەرگری، وانەگەلێکی پێ دەڵێنەوە کە هەرگیز لەبیری نەکات".

ڕێبەری باڵای ئێران ڕوونیكرده‌وه‌، "ئازایەتیی شەڕڤانانمان و غیرەتی ڕۆڵەکانی باشووری ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نموونەی ئەو وانانەیان نیشاندا کە دوژمنی ئەمریکی وەریان دەگرێت"، هاوکات داوای کرد کە "پێداگری لەسەر یەکڕیزیی گوتار و یەکێتیی نێوان گەل و بەرپرسان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بکرێتەوە".

News ID 227585

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha