بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا موجتەبا خامنهیی ڕۆژی شهممه له پهیامێكدا باسی لهوهكردوه، "زۆرداری، خۆسەپێنی و دڕندەیی، بەشگەلێکی دانەبڕاون لە ڕێبازی ئەمریکا، پێشێلکردنی بەڵێنەکان لەلایەن شەیتانی گەورەوە، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەکری تری درۆزنیی ئەمریکا و ناتوانایی متمانەکردنە پێی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوژمنی ئەمریکی هەوڵ بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ دەدات"، جەختیشی کردەوە کە "گەلەکەمان و بەرەی بەرگری، وانەگەلێکی پێ دەڵێنەوە کە هەرگیز لەبیری نەکات".
ڕێبەری باڵای ئێران ڕوونیكردهوه، "ئازایەتیی شەڕڤانانمان و غیرەتی ڕۆڵەکانی باشووری ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نموونەی ئەو وانانەیان نیشاندا کە دوژمنی ئەمریکی وەریان دەگرێت"، هاوکات داوای کرد کە "پێداگری لەسەر یەکڕیزیی گوتار و یەکێتیی نێوان گەل و بەرپرسان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بکرێتەوە".
Your Comment