بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، بوونی پارتی لە بەغدا بۆ پشتیوانیکردنی حکوومەتەکەی عەلی فالح زەیدی و سەرخستنیەتی لە هەنگاوەکانیدا.
ئاشکراشی کرد کە هەرێمی کوردستان بە عەلی زەیدی ڕاگەیاندووە: ''ئامادەی هاوکارییە بۆ هەر ڕێکارێک کە دژی گەندەڵکاران دەیگرێتەبەر، چوونکە ئەمە یەکەم حکوومەتە بوێریی هەنگاوی کرداریی هەبووبێت بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران و ئەو دزییەی ئێستا ئاشکرابووە جێگەی سەرسوڕمانە و لە حکوومەتەکانی ڕابردوودا بەو شێوەیە نەبووە".
سەبارەت بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی، زێباری ڕوونکردنەوەی دا کە ئەمریکییەکان دەرفەتی تەواو دەدەن بە زەیدی و فشاری زۆری لەسەر دروست ناکەن چونکە گومانی باشیان پێی هەیە.
ناوبراو وتیشی: ''سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە و تێیدا دۆسیەکانی گەندەڵی، قاچاخچێتی، کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەروەریی عێراق گفتوگۆ دەکرێن، چونکە ناکرێت پرۆسەی بنیاتنان لە سایەی بوونی گرووپی چەکداردا سەرکەوتوو بێت، و جەختیشی کردەوە کە ئەم هەڵمەتە لێرەدا ناوەستێت و بەردەوام دەبێت.''
Your Comment