بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد: هەوڵە "بێوچانەکانی" پاکستان و قەتەر، پێشکەوتنێکی گەورەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنان بەدەستهێناوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: "لێخۆشبوون بۆ هەناردەی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاوییەکان دەرکرا، گەمارۆی دەریایی هەڵگیرا، بەشێک لە سامانە سڕکراوەکانمان ئازاد دەکرێن و پلانی گەورەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئێران دەستپێدەکات."
لەکۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە، "یەکەمین تاقیکردنەوەی راستەقینەی ئەم رێککەوتنە، شانەی هێورکردنەوەی شەڕی لوبنان دەبێت.
Your Comment