دڵشاد مەجید لە یاداشتێکی شیکاریدا بەو گریمانەیەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێناوەتە دوو قۆناغی جیاوازەوە، ئهوه دهخاته ڕوو کە خولی ئێستا زیاتر لەوەی کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بێت، قۆناغێکە بۆ بەڕێوەبردنی کات و حیساباتی سیاسی؛ پاش تێپەڕبوون لە تێبینی و ڕەچاوکردنە هەڵبژاردنەیییەکان، هەردوولا بەرەو ڕێککەوتنێکی بەرفراوانتر بە تەوەرەی ئابووری، وزە و هاوسەنگییە جیۆپۆلیتیکییەکان هەنگاو دەنێن.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: «من لە یەکەمین کەسەکان بووم کە لە سەرەتای جەنگدا بە ڕوونی گوتم با هەمووان بزانن هەرگیز بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، بێگومان یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت و گەرووی هورمز بە ڕەچاوکردنی ئەم یاسایانە و بە ڕێوشوێنی ئێرانی، لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت.»
عەباس عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەستکەوتەکانی ئێرانی لە دانوستانەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە سویسرا ئاشکرا کرد.