شێخ مورشید خەزنەوی دەستگیرکرا و دوای ماوەیەکی کەم ئازاد کرا

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئۆردنەوە، کەمێک پێش ئێستا ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی کوردستانی سووریا رایانگەیاند کە شێخ مورشید خەزنەوی، کەسایەتی دیاری ئایینی و نەتەوەیی، لە کاتێکدابوو کە بۆ مەبەستی گەشتێکی ئاسایی لەو وڵاتە بووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ئۆردن و نزیکەکانی شێخ هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنەکەی و وردەکارییەکانی ئەو پڕۆسەیە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەخستووەتە ڕوو.

شێخ مورشید خەزنەوی یەکێکە لە کوڕەکانی شێخی شەهید محەمەد مه‌عشووق خەزنەوی، ئەو کەسایەتییەی کە بە "شێخی ڕاپەڕین" دەناسرێت و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە یەکخستنی دەنگی کورد لە سووریا.

مورشید خەزنەوی هاوشێوەی باوکی، بەردەوام لە ڕێگەی وتار و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد کردووە و بە یەکێک لە دەنگە ئازا و ڕەخنەگرەکانی دۆخی ئێستای کوردستانی سووریا دادەندرێت، هەر ئەمەش وایکردووە کەسایەتییەکی خاوەن پێگەی جەماوەری بێت لە ناوەوە و دەرەوەی سووریا.

News ID 227146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha