گفتوگۆی تەلەفۆنیی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بە تەلەفۆن پێکەوە دووان و دەربارەی گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕاوێژیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی لەم پەیوەندییەدا هاوتا تورکییەکەی لە دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە هەوڵ و دەسپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆتاییهێنانی یەکجاری بە شەڕی سەپێندراو ئاگادار کردەوە.

عەباس عێراقچی بە ئاماژەدان بە جووڵە سەرکێشییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و هەندێک لێدوانی بێبنەما و سووکایەتیئامێزی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، وتی: "گرژییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و کردەوە جۆراوجۆرەکانیان لە پێشێلکردنی ئاگربەست، گومانی لەسەر پاڵنەر و جیدیەتی لایەنی ئەمریکی لە ڕێڕەوی دیپلۆماسیدا زیاد کردووە."

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕویکردە تێکدەرانەکەی لایەنی ئەمریکی بە هۆکاری لاوازکردنی پڕۆسەی دیپلۆماسی و قووڵبوونەوەی بێمتمانەیی گەلی ئێران بەرامبەر بە نییەتەکانی ئەمریکا زانی. هەروەها ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی دەستدرێژییە نایاساییەکان و ڕویکردە چاوچنۆکانە و نالۆژیکییەکانی لایەنی بەرامبەر، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ پێشخستنی پڕۆسەی دیپلۆماسیی ئێستا.

لای خۆشیەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ کردەوە و پشتگیریی تورکیای بۆ پڕۆسەی دیپلۆماسیی ئێستا لەو بوارەدا دوپات کردەوە.

News ID 227120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha